پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتیی لەلایەن (جامعة ليبيا المفتوحة) ڕێکخراوە، لە وڵاتی لیبیایە.
دوای بەشدارییکردنی لە چالاکییەکانی دووەمین رۆژی کۆنفرانسەکەدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.أبوالقاسم محمد شلوف، سەرۆکی زانکۆی ليبيا المفتوحة واژۆکرا و لۆگۆی زانکۆ لەنێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا.
دوێنێ بەبەشداریی و ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی و سەرۆک زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی ووڵاتانی عەرەبی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ زانستی پزیشکی دەستی بەکارەکانی کرد.
لە ماوەی دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا و چەند تەورێکدا باس لە رۆڵی تەکنەلۆجیا لە پەرەپێدان بە خوێندن و ئاڵوگۆڕی شارەزاریی و ئەزموونی زانستی و هەماهەنگیی لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، هەروەها رۆڵی زانکۆ لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەنێو کۆمەڵگە کرا.