Daily Archives: ئه‌یلول 29, 2024

چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی زانکۆ بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٩ی ئەیلوولی2024 بەنوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، سێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێک هاتبون لە  پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، د.تالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پ.ی.د.عیماد عەزیز محەمەد ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بەشداریان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی “ڕۆڵ و کاریگەری ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان لە ناساندنی کورد و پرسی کوردستان” کرد.

جێی ئاماژەپێدانە، کۆنفڕانسەکە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی “ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا” و بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، ڕێکخرابوو.

 

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسە، گەیشتنە بە تێگەیشتنێکی قووڵ سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان لە ناسین و ناساندنی کوردستان. 

 

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی ليبيا المفتوحە واژۆکرا

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتیی لەلایەن (جامعة ليبيا المفتوحة) ڕێکخراوە، لە وڵاتی لیبیایە.

 

دوای بەشدارییکردنی لە چالاکییەکانی دووەمین رۆژی کۆنفرانسەکەدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.أبوالقاسم محمد شلوف، سەرۆکی زانکۆی ليبيا المفتوحة واژۆکرا و لۆگۆی زانکۆ لەنێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا.

 

دوێنێ بەبەشداریی و ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی و سەرۆک زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی ووڵاتانی عەرەبی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ زانستی پزیشکی دەستی بەکارەکانی کرد.

 

لە ماوەی دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا و چەند تەورێکدا باس لە رۆڵی تەکنەلۆجیا لە پەرەپێدان بە خوێندن و ئاڵوگۆڕی شارەزاریی و ئەزموونی زانستی و هەماهەنگیی لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، هەروەها رۆڵی زانکۆ لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەنێو کۆمەڵگە کرا.