لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆمان قوتابیان لە بواری نێتوۆرک بە نوێترین ئامێری سەردەمیانە فێردەکرێن

دوای دامەزراندنی تاقیگەکانی سیسکۆ لە لایەن کۆنسولخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وەک پڕۆژەیەک بۆ پشگیری لە هەر سێ (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکى سلێمانی و پۆلیتەکنیکى دهۆک) جێبەجێ کرا، کە پێکهاتووە لە دروستکردنی (٩) نۆ تاقیگەی زانستی بەنوێترین ئامێرى زانستى سەردەمیانە لە بواری گەیاندن (Communication) بۆ هەرسێ زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکەی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پەرەپێدانى تەکنەلۆژیای ئەمەریکی لە هەرێمى کوردستان، زانستى تەکنەلۆژیاى پێشکەوتووی ئەمەریکی پێشکەش بە نەوەی داهاتوو و پسپۆڕانی ئایتی کورد بکات، یارمەتیان بدات فێری کارامەیی بەنرخی کۆمپیوتەر ببن و زیاتر ڕکابەری لە بازاڕی کارى جیهانیدا بکەن.

 

زانکۆمان وەک بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندنی هەردووک بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای گەیاندن و زانیاری(ICTE) و بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری(ISE) جێگیر کراون، ئێستا قوتابیان لەم تاقیگانە بە نوێترین ئامێڕ و زانستی سەردەمیانە لە بواری نێتوۆرک فێردەکرێن، ئەمەش پێداویستیەکی گرینگی ئەمڕۆی بازاری کارە بۆ ئەوەی لە داهاتوو دەرچوانی ئەم دوو بەشە بتوانن لە بازارەکاندا هەلی کار دەستەبەر بکەن.