Daily Archives: ئه‌یلول 28, 2024

لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆمان قوتابیان لە بواری نێتوۆرک بە نوێترین ئامێری سەردەمیانە فێردەکرێن

دوای دامەزراندنی تاقیگەکانی سیسکۆ لە لایەن کۆنسولخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وەک پڕۆژەیەک بۆ پشگیری لە هەر سێ (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکى سلێمانی و پۆلیتەکنیکى دهۆک) جێبەجێ کرا، کە پێکهاتووە لە دروستکردنی (٩) نۆ تاقیگەی زانستی بەنوێترین ئامێرى زانستى سەردەمیانە لە بواری گەیاندن (Communication) بۆ هەرسێ زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکەی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پەرەپێدانى تەکنەلۆژیای ئەمەریکی لە هەرێمى کوردستان، زانستى تەکنەلۆژیاى پێشکەوتووی ئەمەریکی پێشکەش بە نەوەی داهاتوو و پسپۆڕانی ئایتی کورد بکات، یارمەتیان بدات فێری کارامەیی بەنرخی کۆمپیوتەر ببن و زیاتر ڕکابەری لە بازاڕی کارى جیهانیدا بکەن.

 

زانکۆمان وەک بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندنی هەردووک بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای گەیاندن و زانیاری(ICTE) و بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری(ISE) جێگیر کراون، ئێستا قوتابیان لەم تاقیگانە بە نوێترین ئامێڕ و زانستی سەردەمیانە لە بواری نێتوۆرک فێردەکرێن، ئەمەش پێداویستیەکی گرینگی ئەمڕۆی بازاری کارە بۆ ئەوەی لە داهاتوو دەرچوانی ئەم دوو بەشە بتوانن لە بازارەکاندا هەلی کار دەستەبەر بکەن.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی لە لیبیا دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتیی کرد، لەلایەن (جامعة ليبيا المفتوحة) لە وڵاتی لیبیا میوانداریی دەکرێت.

 

لە ماوەی دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا کە بەشداریی و ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی و سەرۆک زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، لە چەند تەورێکدا باس لە رۆڵی تەکنەلۆجیا لە پەرەپێدان بە خوێندن و ئاڵوگۆڕی شارەزاریی و ئەزموونی زانستی و هەماهەنگیی لە نێوان زانکۆکان ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، هەروەها رۆڵی زانکۆ لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەنێو کۆمەڵگە بکرێت.

 

بڕیارە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ سەرۆکی (جامعة ليبيا المفتوحة) واژۆ بکات و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی بەشدار لەو کۆنفرانسە ئەنجام بدات.