Daily Archives: ئه‌یلول 26, 2024

ئەندامێکی ئەنجومەنی زانکۆ بەشداری لە دووەم کۆنفرانسی ددان دەکات

ئەمرۆ 26ی ئەیلوولی2024، لەسەر ڕاسپاردەی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد بەنوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ددان لە هەولێر کرد.

کۆنفرانسەکە لەلایەن زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی ئوردن ڕێکخرابوو، بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ ئاگاداربوونی بەشداربووان لە نوێترین داهێنان و ڕەوت و نیگەرانییەکان لە بواری کەرەستەی ددان و تەکنەلۆژیای نوێکراوە و تەکنیکە پێشکەوتووەکاندا.

 

 

لە سیمینارێکدا باس لە بەشەزانستیەکان و داهاتوویان دەکرێت

ٸەمڕۆ پێنج شەممە 26ی ئەیلوولی 2024 لەدرێژەی چالاکیەکانی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەئامادەبوونی پ.د.ٸازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د.یوسف مستەفا ڕەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەشەناوخۆییەکان، بەرێوەبەری نوسینگە و بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ پێشوازیان کرد لە پ.ی.د.بەدر سورچی پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بەگیا دەرما ن.

 

بەئامانجی  ھاوکاری کردنی قوتابیانی دەرچووی پۆلی12، مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆمان هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک بۆ پ.ی.د.بەدر سورچی، لەسیمینارەکەدا باس لە کۆمەڵێک زانیاری بەسود و ڕێنوێنی بۆ قوتابیانی ٸامادەبوو و کەسوکاریان کرا.

 چەندین پرسیارو روونکردنەوە درا بەقوتابیان و ٸاماژەکرا بە بەشە زانستیەکان و داھاتووی ٸەو بەشانەی لە کۆلێژو پەیمانگەکان ھەن . ھەروەھا چۆنیەتی ھەڵبژاردنی ٸەو بەشانە بەپێی توانا، لێھاتوویی و ٸارەزووی قوتابی .

 

 ھەموو ٸەو بابەتانە وەک ٸاسانکاری و ھاوکارییەک بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدە ڕوون کرایەوە کەمەڵبەندی ڕاوێژکاری لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پێی ھەڵدەستێت.

شایەنی باسە ٸەو چالاکیانە بەردەوام دەبێت بەمیوانداری کردنی چەندین پسپۆر و شارەزا لەزانکۆ و پەیمانگەکان .