سەرۆکی زانکۆ وانەیەکی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی راوندی دەیەمی خولی پێداگۆجی دەکات

پ. د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، وانەیەکی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی راوندی دەیەمی خولی پێداگۆجی لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد.

لە وانە نموونەیەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دوو بابەتی بەناونیشانی (مامۆستای نموونەیی سەرکەوتوو) و (سەوزکردنی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و پەیوەندیی بە دابینکردنی بازاری کارەوە) پێشکەش کرد.

پ. د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی لە ھەردوو بابەتەکەیدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بوون بە مامۆستای نموونەیی سەرکەوتوو، ھەروەھا باسی لە بایەخدان بە خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و پەیوەندیی بە دابینکردنی بازاری کارەوە کرد.