Daily Archives: ئه‌یلول 23, 2024

سەرۆکی زانکۆ وانەیەکی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی راوندی دەیەمی خولی پێداگۆجی دەکات

پ. د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، وانەیەکی نموونەیی پێشکەش بە بەشداربووانی راوندی دەیەمی خولی پێداگۆجی لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرد.

لە وانە نموونەیەکەیدا سەرۆکی زانکۆ دوو بابەتی بەناونیشانی (مامۆستای نموونەیی سەرکەوتوو) و (سەوزکردنی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و پەیوەندیی بە دابینکردنی بازاری کارەوە) پێشکەش کرد.

پ. د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی لە ھەردوو بابەتەکەیدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بوون بە مامۆستای نموونەیی سەرکەوتوو، ھەروەھا باسی لە بایەخدان بە خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی و پەیوەندیی بە دابینکردنی بازاری کارەوە کرد.

 

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی (ACI Codes of practice) دەکات

رۆژی دووشەممە 23ی ئەیلوولی 2024, پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆمان بەشداری لە وۆرکشۆپی (ACI Codes of Practice) لەلایەن پەیمانگەی کۆنکریتی ئەمەریکی کرد،
بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی توانای مامۆستایانی زانکۆمان لە بواری کۆنکریت و بیناسازی.