زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی بەشداریکردنی مامۆستایان و قوتابیان لە حەوتەمین کۆربەندى توێژینەوەى گەنجان لە زانکۆی قەتەر ڕادەگەیەنێت
لە چوارچێوەى هەماهەنگى زانکۆکەمان لە گەڵ یەکێتى زانکۆکانى وولاتانى عەرەبى، زانکۆى قەتەر هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى کۆربەندێکى توێژینەوە بۆ گەنجان لە رێکەوتى 6/3/2025 بە ناونیشانى (ووزەى بەردەوام بۆ هەمووان: ئاڵانگەریەکان وچارەسەر).
بۆ ئەم مەبەستە داوا لە گشت قوتابیانى بەکالوریوس وخوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) کە خوازیاری بەشداریکردن دەکەن لەم کۆربەندە بە ناردنى توێژینەوە لەم بوارانەى کە لەم وێنانەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە بە رەچاو کردنى ئەم مەرجانەى خوارەوە:
١ – قوتابى دەتوانێت توێژینەوەى تاک یان بە گروپ ( 2بۆ4 ) پێشکەش بکات.
٢- بەشداربوو دەتوانێت پوختەى توێژینەوەکەى بە زمانى عەرەبى یا زمانى ئینگلیزى پێشکەش بکات و دواکات بۆ ناردنى پوختەکە 31/10/2024 لە رێگاى ئەم ئیمیلەیە [email protected] دەبێت.
٣- لە گەڵ پوختەکە دەبێت قوتابى CV خۆى بنێرێت.
٤- ئەگەر هاتوو پوختەکە قبول کرا لەلایەن لێژنەى هەڵسەنگێنەر ، ئەوکات داوا لە قوتابى دەکرێت تەواوى توێژینەوەکە لە رێکەوتى 31/12/2024 بنێرێت لە رێگەى ئیمەیلى ئاماژە پێکراو .
٥- ئەو قوتابیانەى کە توێژینەوەکانیان قبوڵ دەکرێت دەتوانن ئامادەبن لە کۆربەندەکە یاخود بە رێگاى online بەشداربن.
٦- ئەو قوتابیانەى ئامادە دەبن لە کۆربەندەکە ، زانکۆى قەتەر خەرجى پلیتى فرۆکە و شوێنى مانەوە دابین دەکات.
زانیارى زیاتر دەربارەى کۆربەندەکە و پێوەرەکانى توێژینەوە دەتوانن کلیک لـێـــــــــــــــــــــــــرە بکەن.