لە چواچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ یەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، حوسێن عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و نوێنەری قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریکرد لە پرۆگرامی ڕاهێنانی سەرکردەکانی زیرەکی دەستکرد و جەنگی زانیاریەکان، بۆ خولی پێنجەم لە زانکۆی عەقەبە بۆ تەکنەلۆژیا لە وڵاتی ئوردن.
پرۆگرامەکە پێک هاتبو لە دوو تەوەر، تەوەری یەکەم بریتی بوو لە ڕاهێنان لە تەوەری زانستی ، تەوەری دووەم پێک هاتبو لە پرۆگرامی کەلتوری، ئەم پرۆگرامە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو.
نوێنەری قوتابیانی زانکۆمان لەڕێگای ئەم پڕۆگرامە کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆمان لەگەل زانکۆی ناوبراو کردوە.


