ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی ئەیلوولی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشداری کرد لە گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستایەکی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر سەر بە زانکۆمان.
لەم گفتوگۆی دکتۆرایەدا هەریەکە لە پ.ی.د. مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی ئامادەیبوون، مامۆستا ئەحمەد نەوزاد حەسەن توانی بەسەرکەوتوویی بەرگری لە تێزەکەی بکات کە لە ژێر ناونیشانی (Molecular Detection and Frequency of Breast Cancer Hight Penetrance Genes BRCA1 and BRCA2 Mutations Using NGS among Kurdish Women in Erbil Province) بوو.
لێژنەی تاوتێکردن پێک هاتبوون لەم بەڕێزانە:
- پ.د. ئەسعەد عەبدولواحد بەدر, سەرۆک لێژنە
- پ.د. هاژە جەمال هیدایەت, ئەندام
- پ.د. گەلاوێژ عەبید عوسمان, ئەندام
- پ.ی.د. ئەمین عەزیز بەکر, ئەندام
- پ.ی.د. توانا ئەحمەد مستەفا, ئەندام
- پ.د. مستەفا سابر عەتار, ئەندام و سەرپەرشتیار