راگری پەیمانگە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە پۆلی داهێنەرانە بۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و قوتابخانەکان ئەنجامدا
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2024، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانەی تەکینیکی مێرگەسۆر لەژێر ناونیشانی “تێکهەلکێشکردنی تەکنەلۆجیا لە پۆلێکی داهێنەرانەدا” وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی قوتابخانەی یادی ناحکومی لە نێو کامپی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر رێکخست.
لە وۆرکشۆپەدا د. طالب تیشکی خستە سەر تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەردەم و ئەو بنەمایانەی کە مامۆستا لە باشەوە بۆ مامۆستای ئیلهامبەخش و گەورە دەگۆڕێت، هەروەها بەشێوەیەکی ورد باسی لە رێگاکانی “پەرەپێدانی خودی” لە لایەن مامۆستایانەوە کرد بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ زیاتر خزمەتکردنی قوتابییان لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەدا.
لە وۆرک شۆپەکەدا کە بەشێوازێکی ئینتراکتیڤ پێشکەشکرا، چەند پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی تاقیکرانەوە و بە پێی پسپۆرییە جیاوازەکان کە سوود بە قوتابیان دەگەیەنێت، لە کۆتاییشدا بەشداربووان سوپاسی راگری پەیمانگەیان کرد و رایانگەیاند کە سوودێکی زۆریان لە وۆرکشۆپەکە بینیوە.
راگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر


















