ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانان کرد و گوتی: ٸێمە وەکو زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .
ھەر لەھەفتەی یەکەم و دووەمی ساڵی نوێی خوێندن بەرەو سێیەم و چوارەم خول دەڕۆین بۆ ٸەوەی بەردەوام بتوانین ٸاستی زانستی و ٸاستی هۆشیاری بەرزبکەینەوە، مەبەستمانە ٸەو تەکنەلۆژیاو زانستە نوێیە بەمامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی ٸاشنا بکەین.
لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.
بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی دووهمى به هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له ئهنجامى ياداشتى لێگهيشتنى نێوان زانكۆى پۆليتهكنيكى ههولێر و دهزگاى University Institute ئەنجامدرا كه تيايدا 60 بەشداربوو لە مامۆستا و فهرمانبهرانى زانكۆمان بهسهركهوتوویی بڕوانامهی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان بە کوالێتی بەرز تکایە کلیک لــــــــــــێـرە بکە.