لەکۆبوونەوەیەکی زانستیانەدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و قوتابخانەکانی ستیرلینگ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

ئەمڕۆ پێنچ شەمە 5ی ئەیلوولی 2024 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی لەسەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لەشاندێکی قوتابخانەکانی ستیرلینگ کرد، ئەو پێشوازییەی سەرۆکی زانکۆ لەو شاندە بەیاوەری هەریەک لەیاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆ بۆکاروباری کارگێری و دارایی، کاروباری زانستی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نیودەوڵەتیەکان ، بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ بەرێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە شاندی ناوبراو سوپاسی سەرۆک زانکۆیان کرد بۆ پاڵپشتیان لەکۆنفرانسی ساڵانەی پەروەردەیی کە  ساڵانەلەمانگی11 ئەنجام دەدرێت، چەند مامۆستایەکی زانکۆمان تێیدا بەشداردەبن.

ئامانجی یاداشتەکە پەرەپێدانی هاوکارییە لە چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکان و کۆنفرانسی زانستی لەنێوان هەردوولا ، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەو دەستپێشخەری تایبەت لەنێوان زانکۆی پۆلی تەکنیک هەولێر و قوتابخانەکانی ستیرلینگ ، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هاوبەشییە دەرفەتی پەروەردەیی، ئاستی زانستی توێژینەوە بەرز بکاتەوەو  سوود بە هەردوو دامەزراوەکە بگەیەنێت.

شاندی میوان پێکهاتبون لەبەڕێز د.هەڤاڵ سامی بەرێوەبەری گشتی قوتابخانەکانی ستیرلینگ لەشاری هەولێر کەهەریەک لەقوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر دەگرێتەوە ، م.شێروان بەرپرسی پەیوەندیەکان ، م.ڕێبین دەستەی ڕێکخەرانی کۆنفرانس ، م.فرست عەبدوڵا بەرپرسی نوسینگەی بەرێوەبەری گشتی.