سەرۆکی زانکۆ بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی بەخشینی بڕوانامەی بەشداربووانی خولی ڕاهێنان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری م. بهزاد حلمی ئاکرەیی بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، مەبەستی بەشداریکردن لەمەراسیمی کۆتایی خولی ڕاهێنان و دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربووان سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێری کرد.

 

سەرەتای رێوڕەسمەکەدا پ.ی.د. موراد ئەمیر ئەحمەد ڕاگری کۆلێژی ناوبراو بەخێرهاتنی سەرۆک زانکۆ و یاوەرانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی کردنی سەرۆکی زانکۆ و پاڵپشتیکردنی سەرۆکی زانکۆی بەرز نرخاند.

 

دواتر سەرۆکی زانکۆ دوای خستنەڕووی گرینگی و بایەخی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە پشگیری خۆی بۆ کرنەوەی خولی هاوشێوە دوپاتکردەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی زانستی بەشداربووان.