زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و کۆلێژی الهادی زانکۆیی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

ئەمڕۆ چوار شەممە 4ی ئەیلوولی 2024، پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندی باڵای کۆلێژی الهادی زانکۆیی بە سەرۆکایەتی د.عبدالمحسن ناجي المحيسن ڕاگری کۆلێژەکە و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا کە هەر یەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی زانستی، کارگێری و دارایی، بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، گفتوگۆ کرا دەربارەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، بۆ ئەمەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژووکرا.

واژووکردنی یاداشتەکە لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ پەرەپێدان بەکاروباری زانستی و ئەکادیمی و توێژینەوە لەگەڵ زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە.