بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر خولی بەرگری شارستانی بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی لە ماوەی سێ رۆژ بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ کردەوە.
پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە رۆژی یەکەم دوای باسکردنی گرنگی و بایەخی بەرگری شارستانی ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەبەرامبەر کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بەرز نرخاند.
هەمان ڕۆژ چەند بابەتێکی خولەکە بەشێوازی تیۆری لەلایەن ڕاهێنەری خولەکە م.سەعدوڵا عەبدولعەزیز پێشکەش کرا.
رۆژی دووەمی خولەکە لەلایەن راهینەر م.ڕێبوار عەبدولمەجید بەشێوازی تیۆری پێشکەش کرا.
ڕۆژی سێیەمی خولەکە تایبەت بوو بە پراکتیزەکردنی بابەتە تیۆرییەکانی خولەکە کە بەشێوازی پراکتیکی بەشداربووان راهێنانیان پێکرا، لە کۆتایی خولەکەشدا لە لایەن پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بروانامەی ڕێزلێنان و بەشداریکردن بەخشرایە ڕاهێنەرانی خول و بەشداربووان.




















































































