زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە سەرکردایەتیکردنی بۆ سەرۆک بەش و بەڕێوبەرکانی زانکۆ رێکخست

ڕۆژی سێ شەممە 3ی ئەیلوولی 2024، لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەهۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، وۆرکشۆپی سەرکردایەتی و تواناکان بۆ سەرۆک بەش و بەرێوەبەرەکانی زانکۆ لەژێرناونیشانی (بەرزکردنەوەی لێهاتوویی سەرکردایەتی زانکۆیی) بەرێوەچوو و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەو وۆرکشۆپە بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاستی، بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، ژمارەیەکی زۆر لەسەرۆک بەش و بەرێوەبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ بەرێوەچو.

سەرەتای وۆرکشۆپە پ.ی.د. نەجیب توما بتو بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری لەسەرۆکایەتی زانکۆ بەناوی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی و بایەخی وۆرکشۆپی لەوشێوەیە.

دواتر‌ پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاستی وێرای‌ بەخێرهاتنی ئامادەبووان بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ گوتی:

یەکێک لەکارە هەرە گرنگەکانی زانکۆ ئەوەیە بتوانێ بەردەوامی بدات بەکارەکان، پرۆسەی بۆلۆنا پرێسیس زۆر جەخت لەبابەتێک دەکاتەوە کە ئەویش (Life Long Learning)ـە ئەو پرسە نەک هەر بۆ زانکۆ بەڵکو بۆ هەموو دەزگایەک پرۆسەیەکی گرنگە کەئێمە پێویستە بەردەوام بین لەهەر ئاستێک بین، لەهەر پلەو پۆستێکی زانستی بین خۆمان ئاشنا بکەین بەو بابەتانەی لەژیانی زانستی و کارگێری ئەکادیمیمان پێویستە خۆمانی لێ نزیک بکەینەوە ، پیشەی مامۆستایانی زانکۆ کەپاشگری ماستەرو دکتۆرا وەردەگرین هەر ئەوەندە نییە ببین بەپرۆفیسۆری یاریدەدەرو  پرۆفیسۆرو مامۆستاو توێژینەوە ئەنجام بدەین ، بەڵکو گرنگەو دەبێت ئەو تواناو لێهاتوویەمان هەبێت کەبتوانین سەرکردایەتی دەزگا زانکۆیی و ئەکادیمیەکان بکەین ، ئەوەش بەبێ شارەزابوون لەبنەماکانی سەرکردایەتی کردن ڕەنگ بێت ئاسان نەبێت ببین بەسەرکردەیەکی سەرکەوتوو، بۆ ئەوەی ئەو زانکۆیە لەقۆناغێک و پلەیەک ببەینە قۆناغێک و پلەیەکی دیکە.

خۆشبەختانە بەسوپاسەوە بەپشتگیری و پێداگیری پ.د. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆ کە زۆر بایەخ بەو بابەتە دەدات نەک تەنها بۆ سەرۆک بەشەکان بەڵکو بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرێوبەرەکان و بۆ مامۆستایانی یاریدەدەریش کە لەماوەی پێنچ ساڵی ڕابردوو نازناوی زانستیان وەرگرتووە، بۆ ئەوانیش خولێکی تایبەت لەبەردەستمانە بۆ ئەو قۆناغەیان پشتیوان بەخودا، سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرۆکی زانکۆ زۆر گرنگی بەو بابەتە دەدات کەبەردەوام لێهاتوویی مامۆستایانی زانکۆو سەرۆک بەشەکانمان لەهەر پلەو پایەکدابن  بتوانین بەرزیان بکەینەوە ، خۆی لەخۆێدا کەوۆرکشۆپەکەمان بەناوی سەرکردایەتی و تواناکانە، مەبەستمانە ئەولێهاتووییانە کەپێویستن زیاتر گرنگیان پێبدەین.

بۆیە هیوادەخوازین هەموومان بەیەکەوە سوودێکی ئەوتۆ لەم وۆرکشۆپە ببینین لەگەڵ ئەزموونی ئەو بەڕێزانەی لەو دوو ڕۆژەدا لەگەڵمان دەبن.

دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی بەرنامەی وۆرکشۆپەکە وکە بۆ رۆژی یەکەم پێکهاتبوو لە دوو سیمنارلە ژێر ناونیشانی (لێهاتووی سەرکردایەتی- Leadership skills) لە لەلایەن پ.ی.د. شێرزاد محەمەد مەهدی و (توێژینەوە و پرەپێدان- Research & development) لە لەلایەن پ.د. عەباس بورهان صالح، پێشکەشکران لە کۆتاییشدا گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل لەسەر بابەتەکان کرا و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە پێشکەشکارانی هەردوو سیمنارەکە.