زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵنامەی خوێندنی ئەکادیمی 2024-2025 بڵاو دەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵنامەی خوێندنی ئەکادیمی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025ی بۆ گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان بڵاوکردەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.

بەپێی ساڵنامەکە رۆژی یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2024 رۆژی دەسبەکاربوونەوەی مامۆستایان دەبێت دوای کۆتایی هاتنی پشووی هاوینە. هەروەها رۆژی شەممە 7ی ئەیلولی 2024 یەکەم رۆژی دەسپێکی خوێندنی قوتابییان دەبێت و قوتابییان وانە دەخوێنن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، داوا لە مامۆستایان و قوتابییان دەکات ئامادەکاری بکەن و پابەندی رۆژەکانی دیاریکراو بن لە ساڵنامەکەدا و هیوای ساڵێکی پڕ سوودی زانستی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت.

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

22ی ئابی 2024.

ساڵنامەی خوێندنی 2024-2025ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کوردی و ئینگلیزی