سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانی پرۆژەی کامپڵەس دەکات

لە درێژەی بەدواچوون و ئاگاداربوون لە کاروبارەکانی سەرجەم پرۆژە زانستی و ژێرخانیەکانی زانکۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی پ. د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سیمنارێکی تایبەت بە کارەکانی پڕۆژەی کامپڵەس، لە لایەن د. سەلار عوسمان بەڕێوبەری پڕۆژەکە پێشکەش کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە پ.د.ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، پ.ی.د.ڕەنج سیروان عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، پ.ی.د. عەبدوڵا عومەر یاسین بەرێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، د. دەشنێ ئازاد ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری پرۆژەکە و ئاکۆ جعفر مەحمود بەرێوەبەری دارایی زانکۆ ئامادەیبوون .

لە سیمینارەکەدا د.سەلار عوسمان بەرێوەبەری پڕۆژەکە، تیشکی خستەسەر هەنگاوەکانی پێشکەوتنی پڕۆژەکە، ئەو قۆناغانەی کە جێبەجێ کراون و ئەوەی ماوە جێبەجی بکرێت، دەرەنجامەکانی پڕۆژەکە، سوودەکانی پڕۆژەکە بۆ زانکۆ و کۆمەڵگە. دواتر سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووان ڕاو سەرنجی خۆیان دەربڕی بۆ باشتر کارکردن لەۆناغەکانی داهاتووی پڕۆژەکە.

پڕۆژەی کامپڵەس کە لەلایەن پڕۆگرامی Erasmusی یەکێتی‌ ئەوروپا پاڵپشتی دارایی دەکرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ بەهاوبەشی شەش هاوبەشی ئەوروپی لەوڵاتانی فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و یۆنان و هۆڵەندا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.