Monthly Archives: ته‌مموز 2024

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نیشتمانی مالیزیا دەکات

پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکی زانستی، پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نیشتمانی مالیزیا (National University of Malaysia) دەکات.

شاندەکە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەری سەنتەری تۆێژینەوەی ووزە خۆر و بەرێوەبەری کارگێری و پەیوەندیەکان لە زانکۆی UKM، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دروست کردنی پەیوەندی ئەکادیمی لە نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە بواری توێژینەوە زانستی و هەماهەنگی لەگەل سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆمان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رەخساندنی دەرفەتی خۆیندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ناوبراو بۆ ستافی زانکۆمان لە بوارە جیاوازەکان، هەر لەو دیدارەدا بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک هەنگاوی یەکەم یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژوو بکرێت.

 

لێژنەی بۆلۆنا پرۆسێس و داتابەیسی زانکۆمان وۆرکشۆپێکیان بۆ ئەدمینی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان رێکخست

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمووزی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، لیژنەی بۆڵۆنا پرۆسێس و داتابەیسی زانکۆمان وورکشۆپێکی بۆ سەرجەم ئەدمینەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکان رێکخست.

وۆرکشۆپەکە لەژێرناونیشانی (College or institute admin tasks after the recent updates in Bologna Database) بەڕێوەچوو، کە لە لایەن (م.یاسین حەمید رەشید، د.رێبوار خالد حەمەد، م.خورشید عادل هەمزە، م. یوسف محەمەد ئیسماعیل وم. نیهاد خالید عەبدوڵا) پێشکەشکرا، و تیایدا نوێترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ماوەی رابردوودا لە سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆلۆنا پرۆسێس و داتا بەیسی زانکۆمان ئەنجام دراون بۆ بەشداربووان روونکرایەوە تاکو لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بەشێوەیەیکی باشتر و کاراتر کارەکانی زانکۆمان ئەنجام بدرێت.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەشدا سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی بەشداریکردن و رێزلێنانی بەخشییە بەشداربووان و پێشکەشکارانی وۆرکشۆپەکە.

 

چوار قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ مەشقی هاوینە دەچنە سەڵتەنەی عوممان

لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەکانی 29 هەمین دیداری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاڵوگوڕی قوتابییان، کە لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە لە مانگی چواری ئەمسال میوانداری کرا، ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە گەیشتنە سەڵتەنەی عوممان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە چەندین قوتابی قوناغەە جیاوازەکانی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکان دەنێرێتە دەرەوەی وڵات تاکو لە زانکۆ جیهانییەکان بخوێنن یاخود مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەشەوە قوتابیانی وڵاتانیش روو لەزانکۆمان دەکەن و بەباشترین شێوە خزمەتیان دەکرێت و مەشقەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجام دەدەن.

ئەو قوتابییانەی کە لە مەشقی ئەمجارەدا گەشتی وڵاتی عوممانیان کردووە پێکهاتوون لە هەریەک ئەحمەد عەبدولحەکیم ، ئەمین جەبار، محەمەد فەرهەنگ و عیسا فەتحی کە قوتابین لە بەشی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و بۆ ماوەی مانگێک لەوێ دەمێننەوە و لەئێستادا پرۆسەی مەشقەکەیان دەستی پێکردووە.

 

سەرۆکی زانکۆ خولی هاوینەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی تەمووزی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا و راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، لە کەمپی (1) زانکۆ، خولی هاوینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەسەرکردەوە.

سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایانی سەرپەرشتیاری خولەکە بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە خولانە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دووپاتکردەوە.

خولەکە تایبەتە بە فێرکاری بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و لە لایەن بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کراوەتەوە، کە تیایدا بەشداربووان لە لایەن مامۆستایانی شارەزاوە بە نوێترین بەرنامەکانی بواری تەکنەلۆژیا ئاشنادەکرێن.