پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەجیا پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا و کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان دەکات.
بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د. عەبدوڵا عومەر یاسین بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییکان، پ.د. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆ، پێشوازی لە حەوت قوتابی زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا کرد کە بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە میوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرن.
لە لایەکی ترەوە سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە حەوت قوتابی کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان کرد کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بچنە وڵاتی میسر و لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆژیا مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن، لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ رێنمایی قوتابییانی کرد کە زۆرترین سوود لە ئەنجامدانی مەشقەکەیان وەربگرن و هەوڵ بدەن ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەو وڵاتە ئاشنا بکەن و کەلتوری کوردستانیان نیشان بدەن.
پێشوازی کردن و ناردنی ئەو قوتابییانە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییانە کە ساڵانە زانکۆکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە میوانداری ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەکات و لە بەرامبەریشدا ژمارەیەک قوتابی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان رەوانەی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەکات.
پرۆسەی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە چوارچێوەی ستراتژیەتی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە کە لەو ڕێگەیەوە دەرفەت بە قوتابییانی زانکۆمان دەدەرێت بۆ شارەزابوون لە ئەزموونی زانستی و کەلتوری ئەو وڵاتانەی کە مەشقەکەی تێدا ئەنجام دەدەن.






