پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکی زانستی، پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نیشتمانی مالیزیا (National University of Malaysia) دەکات.
شاندەکە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەری سەنتەری تۆێژینەوەی ووزە خۆر و بەرێوەبەری کارگێری و پەیوەندیەکان لە زانکۆی UKM، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دروست کردنی پەیوەندی ئەکادیمی لە نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە بواری توێژینەوە زانستی و هەماهەنگی لەگەل سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆمان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رەخساندنی دەرفەتی خۆیندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ناوبراو بۆ ستافی زانکۆمان لە بوارە جیاوازەکان، هەر لەو دیدارەدا بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک هەنگاوی یەکەم یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژوو بکرێت.





