Daily Archives: ته‌مموز 22, 2024

فێرخواز سەنتەری، بابەتی یەکەمین خولی شیاندنی مامۆستایانی پێکدەهێنا

پاشان د. کارمەند عەبدوڵڵا حەمەد- ڕاگری فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران، یەکەمین وانەی خولەکەی بە ناونیشانی (Student-Centered Approach) پێشکەشکرد.
وانەبێژ، بۆ ماوه‌ی (3) كاتژمێر، لەسەر شێوازی کۆن و نوێی فێرکاریی و چۆنیەی مامەڵەکردنی ئێستای مامۆستا و ڕێکار و شێوازەکانی وەستا.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نیشتمانی مالیزیا دەکات

پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامادەبوونی پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکی زانستی، پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نیشتمانی مالیزیا (National University of Malaysia) دەکات.

شاندەکە پێکهاتبوون لە بەرێوەبەری سەنتەری تۆێژینەوەی ووزە خۆر و بەرێوەبەری کارگێری و پەیوەندیەکان لە زانکۆی UKM، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دروست کردنی پەیوەندی ئەکادیمی لە نێوان هەردوولا بە تایبەتی لە بواری توێژینەوە زانستی و هەماهەنگی لەگەل سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆمان.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رەخساندنی دەرفەتی خۆیندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ناوبراو بۆ ستافی زانکۆمان لە بوارە جیاوازەکان، هەر لەو دیدارەدا بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک هەنگاوی یەکەم یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژوو بکرێت.

لێژنەی بۆلۆنا پرۆسێس و داتابەیسی زانکۆمان وۆرکشۆپێکیان بۆ ئەدمینی کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان رێکخست

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمووزی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، لیژنەی بۆڵۆنا پرۆسێس و داتابەیسی زانکۆمان وورکشۆپێکی بۆ سەرجەم ئەدمینەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکان رێکخست.

وۆرکشۆپەکە لەژێرناونیشانی (College or institute admin tasks after the recent updates in Bologna Database) بەڕێوەچوو، کە لە لایەن (م.یاسین حەمید رەشید، د.رێبوار خالد حەمەد، م.خورشید عادل هەمزە، م. یوسف محەمەد ئیسماعیل وم. نیهاد خالید عەبدوڵا) پێشکەشکرا، و تیایدا نوێترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ماوەی رابردوودا لە سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆلۆنا پرۆسێس و داتا بەیسی زانکۆمان ئەنجام دراون بۆ بەشداربووان روونکرایەوە تاکو لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بەشێوەیەیکی باشتر و کاراتر کارەکانی زانکۆمان ئەنجام بدرێت.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەشدا سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی بەشداریکردن و رێزلێنانی بەخشییە بەشداربووان و پێشکەشکارانی وۆرکشۆپەکە.