Daily Archives: ته‌مموز 21, 2024

چوار قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ مەشقی هاوینە دەچنە سەڵتەنەی عوممان

لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەکانی 29 هەمین دیداری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاڵوگوڕی قوتابییان، کە لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە لە مانگی چواری ئەمسال میوانداری کرا، ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە گەیشتنە سەڵتەنەی عوممان.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە چەندین قوتابی قوناغەە جیاوازەکانی کۆلێژ و پەیمانگەتەکنیکییەکان دەنێرێتە دەرەوەی وڵات تاکو لە زانکۆ جیهانییەکان بخوێنن یاخود مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەشەوە قوتابیانی وڵاتانیش روو لەزانکۆمان دەکەن و بەباشترین شێوە خزمەتیان دەکرێت و مەشقەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجام دەدەن.

ئەو قوتابییانەی کە لە مەشقی ئەمجارەدا گەشتی وڵاتی عوممانیان کردووە پێکهاتوون لە هەریەک ئەحمەد عەبدولحەکیم ، ئەمین جەبار، محەمەد فەرهەنگ و عیسا فەتحی کە قوتابین لە بەشی ژمێریاری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و بۆ ماوەی مانگێک لەوێ دەمێننەوە و لەئێستادا پرۆسەی مەشقەکەیان دەستی پێکردووە.