ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی تەمووزی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە پڕۆژەکان سەردانی کەمپی (1) زانکۆی کرد.
لە سەردانەکەدا سەرۆک زانکۆ لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکانی کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر (ئینفۆرماتیک) ی لە کەمپی یەکی زانکۆ کرد و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هەرچی زوو تەواوکردنی ئامادەکارییەکان دووپاتکردەوە.
شیاوی باسە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی سەرۆکی زانکۆ بۆ بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ماوەی رابردوودا پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ئینفۆرماتیک ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا و لە کۆبوونەی رابردووی ئەنجومەنی وەزارەتەکەدا بڕیار لەسەر کردنەوەی کۆلێژەکە درا، و لە ئێستادا ئامادەکارییاکان لە قۆناغی کۆتاییدان و بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 قوتابی وەربگرێت.




