ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی تەمووزی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا و راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، لە کەمپی (1) زانکۆ، خولی هاوینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەسەرکردەوە.
سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایانی سەرپەرشتیاری خولەکە بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە خولانە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دووپاتکردەوە.
خولەکە تایبەتە بە فێرکاری بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و لە لایەن بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر کراوەتەوە، کە تیایدا بەشداربووان لە لایەن مامۆستایانی شارەزاوە بە نوێترین بەرنامەکانی بواری تەکنەلۆژیا ئاشنادەکرێن.

