سەنتەری ئەکادیمیای هواویع

ئەمڕۆ یەک شەمە ٢٠٢٤/٦/٣٠، بەڕێز پ. د. ایاد زکی صابر، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و بەرێز یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشی سیستەمی زانیاری و بەرپرسی کارگێری کۆلێژ و نوسینگەی راوێژکاری پێشوازیان کرد لە تیمی قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کە پێکهاتبوون لە بەیار قەهار قادر قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی ICTE لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەشار قەهار قادر قۆناغی دووەمی بەشی ISE لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستا شیرین عبداللە ئەنوەر بەڕێوەبەری سەنتەری ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وڵاتی چین بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی جیهانی هواوی و توانیان سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەردوو کۆلێژەکە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و خۆیان تۆمار بکەن و پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنن.
وە لەم چاوپێکەوتنەدا بەرێز راگری کۆلێژ سوپاسی خۆی دەربری وە ئاماژەی کرد بە گرنگی ئەم سەرکەوتنەی کە قوتابیانی زانکۆکەمان ئەنجامیان داوە ، ئەمەش هۆیەکە بۆ زیاتر ناسینی زانکۆکەمان لە نێوان زانکۆکانی دەولەتانی جیهان.