یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەردەکەنەوە

رۆژی پێنچ شەممە 27ی حوزەیرانی 2024، بە نوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ ‌کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد و لەلایەن پ.د. ئەیاد ڕاگری کۆلێژی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.

لەو سەردانەدا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر)یان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بوون و گفتوگۆیان لەگەڵ قوتابیان کرد و پرسیاریان دەربارەی چۆنیەتی پرسیارەکان و کەموکوریەکان کرد.

لە درێژەی سەردانەکەیاندا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بەشدارییان کرد لە گفتوگۆی تاوتوێی کردنی تێزێکی دکتۆرا کرد کە لە لایەن قوتابی محەمەد عەبدولقادر سلێمان لە بەشی میکانیک و ووزە ئامادەکرابوو.

لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەکە لە پ.د. عمر محەمەد عەلی – زانکۆی زاخۆ، پ.ی.د. عومەر محەمەد حمدون زانکۆی موسڵ، پ.ی.د. ئەرکان فەوزی سەعید زانکۆی دهۆک، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. پانیبال ننو یەعقوب، بەسەرپەرشتی پ. د. احمد محەمەد ئەدهەم.