سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری رۆژی نەتەوەیی وڵاتی رووسیا دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ، بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نەتەوەی وڵاتی ڕووسیای فیدرال کە لەلایەن کۆنسوڵخانەی وڵاتی رووسیا لە هەولێر ڕێکخرابوو.

یاوەرانی سەرۆکی زانکۆ پێکهاتبوون لە پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و خاتوو هانا کاکە ئەحمەد فەرمانبەر ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە فەرمی لە لایەن کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە بانگهێشت کرابوون.

بەشداری کردنی شاندی زانکۆمان لەو ڕێوڕەسمەدا لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوان زانکۆمان و کۆنسوڵخانە و خودی بەڕێز (RUBIN Maxim Olegovich) کۆنسوڵی رووسیادا هەیە و چەند جارێکیش سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کردووە.

هەر لە پەڕاوێزی ئەو ڕێوڕەسمەدا شاندی زانکۆمان چەند دیدار و چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ میوانە نێوخۆیی و نێودەوڵەتی و کۆنسوڵی وڵاتان ئەنجامدا.

شیاوی باسە هەریەکە لە نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی کوردستان پارتە سیاسییەکان و نوێنەرایەتی دامودەزگا حکومیەکان و کۆمپانیاکان بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون.