شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی تایبەت بە ستانداردەکانی کوالیتی خوێندن دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ، بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپی (ستانداردەکانی دەزگای متمانەبەخشینی هەرێمی کوردستان بۆ دەزگاکانی خوێندن) کە لە لایەن دەزگای متمانە بەخشینی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێکخرابوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.د. کەیهان زرار غەفوور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و مامۆستا کەمال محەمەد عەبدوڵا مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر ئامادەیبوون، گفتوگۆی تێر و تەسەل لەسەر ستانداردەکانی کوالێتی و جۆری خوێندن بۆ وەرگرتنی متمانە بەخشین ئەنجام درا.

ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن دەزگای متمانەبەخشینی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندن و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، و بڕیارە دوای ئەوەی سەرجەم ستانداردەکان ڕێک دەخرێنەوە بچێتە بواری جێبەجێکردن و بەم هەنگاوەش پرۆسەی خوێندن لە کوردستان دەچێتە قۆناغێکی پێشکەوتوو کە دەکرێت ببێتە هەنگاوێک تاکو لەڕێگەیەوە پرۆسەی خوێندن لە کوردستان بە نێودەوڵەتی بکرێت.