ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەیاوەری پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و م. بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکانی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەسەرکردەوە.
لەو سەردانەدا سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی لەلایەن راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا.
دواتر سەردانی تاقیگە و هۆڵەکانی بەشەکەیان کرد کە بەشێکی تایبەتە و تاقیکردنەوەکانی بەشێوازێکی جیاواز بەڕێوەدەچێت، و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان بوون و پاڵپشتی تەواوی سەرۆکایەتی زانکۆیان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کۆلێژی ناوبراو و بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان وەک تاکە بەش لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق، دووپات کردەوە.




