رۆژی یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، بەنوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. موراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و پ.ی.د. تیران جەمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر سەردانی زانکۆی هەولێری پزیشکی – کۆلێژی زانستە تەندروستیەکانیان کرد.
لەو سەردانەدا شاندی زانکۆمان بەشداریان کرد لە چوارەمین فێستیڤاڵی بەهارەی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی، کە چەندین چالاکی تەندروستی و فۆلکلۆری و هونەری و پاڵپشتی کردن لە (٥٠) پڕۆژەی لۆکاڵی لەخۆ گرتبوو.



