رێکەوتی:٢٠٢٣/١٠/١٧ لە ژێر چاودێری بەڕێز/ پ.د. ادریس محمد طاهر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە پشتگیری بەڕێز/ اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر. بەشی پشکنینی چاو لە پەیمانگە هەستا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لە ژێر ناوی (( هەفتەی بینایی، پاراستنی بینایی پاراستنی ژیانە)) سیمینارێک لەلایەن بەڕێزان پ.ی.د موراد امیر احمد سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو و د. سامی جلال عبدالصمد دكتۆرا لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو مامۆستا لە بەشی پشکنینی چاو و د. دیار عبدالقادر ابراهیم نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو مامۆستا لە بەشی پشکنینی چاو و د.بێریوان عبدالقادر علی مامۆستا لە بەشی پشکنینی چاوتایبەت بە کێشەکانی چاو پێشکەش کرا.