لە ئەنجامی کارەکانی ٣٠هەمین دیداری زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ئالوگۆڕی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنانی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کرد کە لە لایەن زانکۆی (لیبیا المفتوحە) لە وڵاتی لیبیا میوانداریی کرا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەرفەتی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بۆ قوتابیان لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی دەڕەخسێنێت.
لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لە یەکێتی زانکۆکاکی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدرا، بۆ ئەمساڵ زانکۆمان 25 قوتابی رەوانەی چەند زانکۆیەکی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی دەکات، بۆ ئەم مەبەستە قوتابییانی قۆناغی سێیەمی کۆلێژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە بوارە جیاوازەکان دەرفەتی پێشکەشکردنیان هەیە کە لە وڵاتانی ئاماژەپێکراو مەشقی هاوینە ئەنجام بدەن، کە ماوەی 21 رۆژ دەخایەنێت.
هەر قوتابییەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە دەتوانێت ناو و زانیاری خۆی تۆمار بکات بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:
1- قوتابی قۆناغی سێیەمی کۆلێژ یان قۆناغی دووەمی پەیمانگە بێت.
2- پێویستە پێشکەشکار زمانی عەربی بەباشی بزانێت و بۆ بەشە پزیشکییەکانی مەرجە پێشکەشکار زمانی (ئینگلیزی) بەباشی بزانێت.
3- بلیتی فرۆكە و ڤیزا لەسەر ئەستۆی قوتابی دەبێت و تەنها (خواردن و شوێنی مانەوە و هاتوچۆی ناو وڵاتی میواندار لەسەر زانکۆیە).
4- کۆتا کات بۆ پێشکەشکردن رۆژی 2025/5/25 دەبێت.
بۆ خۆتۆمارکردن لێـــــــــــرە کلیک بکە:
https://docs.google.com/forms/d/1YQP-N8rxbp1lzDIR-Hdwh2CACV6tfuWb3JrNzPfJWS4/edit