مەراسیمی دەستبەکار بوونی سەرۆکی بەشی ئافرەتان و لەدایکبوون و بەشی سڕکردن

ئەمڕۆ 21/4/2025 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بەڕێز (پ.ی د.تیران جمیل پیرۆ ) و یاردەدەری ڕاگری پەیمانگە(م.طارق ویسی صادق ) بەڕێز (م.کۆڤان عمر بارزانی ) بەرپرسی ڕێکخراوی ماموستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پەیمانگە ٫ بەبۆنەی ڕاسپاردنی بەڕێز (د.میدیا عزیز علی) وەک سەرۆک بەشی ئافرەتان و لەدایک بوون و بەڕێز (م.ي.زارا احمد صالح) وەک سەرۆک بەشی سڕکردن لە پەیمانگەکەمان لە مەراسیمێکی شایستەدا دەست بەکاربوون .
لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز ڕاگری پەیمانگەی دەست خۆشی لە ناوبراوان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پۆستەکانیان .