زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بە خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەهێنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.

‎لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی و زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانان کرد و گوتی: ٸێمە وەکو  زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .

ھەر لەھەفتەی یەکەم و دووەمی ساڵی نوێی خوێندن بەرەو سێیەم و چوارەم خول دەڕۆین بۆ ٸەوەی بەردەوام بتوانین ٸاستی زانستی و ٸاستی هۆشیاری بەرزبکەینەوە، مەبەستمانە ٸەو تەکنەلۆژیاو زانستە نوێیە بەمامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی ٸاشنا بکەین.

لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.

 

‎بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی دووه‌مى به‌ هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له‌ ئه‌نجامى ياداشتى لێگه‌يشتنى نێوان زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ده‌زگاى University Institute ئەنجامدرا كه‌ تيايدا 60 بەشداربوو لە مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆمان به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان بە کوالێتی بەرز تکایە کلیک لــــــــــــێـرە  بکە.