و بڕوانامەی تەکنیکی بەخشییە دەرچوان، لەسەر داوای وەزارەت تەندروستی، لە کاتێکدا ساڵی خوێندنی (2011-2012) بەشی کارگێڕی یاسا بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی دڵنیایی کوالیتی ڕاگرت. لە ڕووی ژێرخانەوە، کۆلێژی تەکنیکی سۆران بایەخێکی زۆری پێدراوە و سەرجەم پێداویستییە پەروەردەییەکان دابین کراوە، لە ڕووی بینا و تاقیگەی کارگێڕی و زانستییەوە. لەڕووی توانا مرۆییەکانەوە دەتوانین بڵێین کە کێوی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و مامۆستایان چ بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، بەردەوامن لە خوێندن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ درێژەدان بە خوێندنیان لە… زانكۆكه. لەڕووی ستافەوە ڕاگرایەتی کۆلێژ بە بەردەوامی خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەموو یەکەکان دەکات بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن نەوەستێت. هەرچەندە پڕۆژە و چالاکیەکانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ڕاستەوخۆ لە کۆمەڵگەدا نین، بەڵکو ناڕاستەوخۆ کاریگەری ئەرێنی خۆی دروستکردووە، چ لە ڕێگەی (دەرچوان) یان لە ڕێگەی چالاکی ڕۆشنبیرییەوە، کە ناوبەناو بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی دەڤەری سۆران بەڕێوەدەبرێن.
کۆلێژی تەکنیکی سۆران یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێشتر بە دەستەی پەروەردەی تەکنیکی هەولێر ناسرابوو. لە ماوەی بیست و یەک ساڵی ڕابردوودا، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە ڕووی ژێرخانەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و فێرخوازانی لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی وەک (ئەندامی دەستکرد، کۆمپیوتەر، تەکنەلۆژیای زانیاری، پەرستاری، ئافرەتان و منداڵبوون، شیکاری نەخۆشی، کارگێڕی کار، کارگێڕی یاسایی، ڕاهێنانی کردووە و ژمێریاری). هەروەها بۆ ئەمساڵی خوێندن کۆلێژەکەمان خوێندکاری وەرگرتووە لەسەرجەم بەشەکان بەسیستەمی ئێواران. ئەنجوومەنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران هەوڵی کردنەوەی بەشە نوێیەکانی داوە بەپێی پێویستی هەرێم و داواکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2013-2014) خوێندکارانی وەرگرتووە
كۆلێژی تهكنیكی سۆران
دید
دەرچووەکانی بەهایەکی زۆریان پێدەدرێت بەهۆی بنەمای بەهێزی زانیاری پراکتیکی و تیۆرییان کە توانای ئەوەیان پێدەدات دەستبەجێ کاریگەر بن لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتی یان تەکنەلۆژییەکان لە بزنس و پیشەسازییە پەیوەندیدارەکاندا.
پهیام
پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی جیاواز و پەیوەندیدار لە کەشێکی بەرهەمهێنانی زانیاری و داهێنان لە بوارە زانستی و تەکنیکی و پیشەییەکان.
بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی گۆڕانکاری بە خوێندکاران کە جەخت لەسەر زانیاری قووڵی دیسیپلین، چارەسەرکردنی کێشە، سەرکردایەتی، پەیوەندیکردن، و لێهاتووییەکانی نێوان کەسەکان و هەروەها تەندروستی و خۆشگوزەرانی کەسی دەکاتەوە.
بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت بە شێوەیەکی گۆڕانکاری – لە ئاستی ناوچەیی، نیشتمانی و جیهانیدا
ڕاگری كۆلێژ
د. سیروان لهتیف حاجی
د. سیروان لهتیف حاجی
له ڕێگای ئهم زانیاریانهی خوارهوه پهیوهندیمان پێووه بكه
- سۆران - بادلیان
- [email protected]
- 07505932315
- http://www.epu.edu.iq
دواین ههواڵی كۆلێژ
Author payman hasan Categories کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر
بەشداری بەرێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. محسن شريف صالح لە گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی
Author Karzan kamal Categories کۆلێژی تەکنیکی سۆران
ڕۆژی شەممە 27ـی نیسانی 2024، لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران / بەشی ژمێریاری بە هەماهەنگی لەگەڵ ( کۆمپانیای DWER) وۆرکشۆپێک لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی ژمێریاری تایبەت ( سیستەمی ژمێریاری کریستاڵ وەک...