ئەمڕۆ: ٢٠٢٣⁄٤⁄٢
بە ئامادەبوونی بەڕێز⁄ پ.د. جودت جعفر خطاب یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەڕێز⁄ پ.ی. ئومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر و بەڕێز⁄ م. کمال محمد بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ڕێزلێنانی لە پۆلێک مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەخشی لە پای بەرزکردنەوەی پلەی زانستیان بۆ (مامۆستا)
بەناوی بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر. بە بۆنەی سەری ساڵی کوردی (٢٧٢٣) و جەژنی نەورۆزی کوردانەوە، گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی ھەموو گەلی کورد و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پەیمانگە دەکەین ھیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و شادی و کامەرانی بۆ گەل و نەتەوەکەمان دەخوازین
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر
٢٠٢٣⁄٣⁄٢٠
ئەمرۆ رێکەوتی:2023/3/16
پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر لە ساڵیادی 35 ساڵەی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە لەبەردەم پەیمانگە بۆماوەی پێنج خولەک وەستان بۆ رێزگرتن لەم یادە پیرۆزە کە بەداخەوە لە چەند خولەکێک پێنج هەزار ژن و پیاو و منداڵ شەهید بوون. بە چەکی قەدەخەکراوی کیمیاوی. ئەم تاوانە گەورەیە لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو دەرهەق بە خەلکی بێ تاوانی هەڵبجە ئەنجام درا
ڕێکەوتی:٢٠٢٣⁄٣⁄٩
لە ژێر چاودێری بەڕێز پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر. بە ھاوکاری ھەردوو لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەیانیان و ئێواران لە ڕۆژی جلی کوردی ڤیستیڤاڵێکی زانستی و کەلەپوری و نەمام چاندن لە پەیمانگا ئەنجامدرا. لەلایەن بەڕێز ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و قوتابیانی خۆشەویست ئامادەبوون، ھەروەھا کۆمەڵێک میوان ئامادەبوو لە کردنەوەی ئەم ڤیستیڤالە ھەر لەم ڤیستیڤاڵە کۆمەڵێک کاری دەستی و جل و بەرگی خشڵ و وێنەی سەرنج راکێش نمایش کران