یەکشەممە 2024/2/4 بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبونی م.هڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ لەگەڵ گشت سەرۆک بەشە زانستیەکانی کۆلیژ کۆبۆوە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچونی کارەکان .
پێنجشەممە 2024/2/1 بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژێ تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان م.هڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ و م.فاضل عباس بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلیژمان پێشوازیان کرد لە ژمارەیەک لەمیوانان کە سەردانی کۆلێژمانیان کرد بەمەبەستی پیرۆبایی کردن لە بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواست.
پێنجشەممە 2024/2/1 بەڕێز پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلیژێ تەکنەلۆجی هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان م.هڤاڵ احمد ئاکرەیی یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژ و م.فاضل عباس بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆلیژمان سەردانی مەیدانی ژمارەیەک لە بەشە زانستی یەکانی و هۆبەکانی کۆلیژی کرد بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە ڕەوشی بەڕێوە چونی کارەکان و چارەسەری گرفتەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان .
دووشەمە رێکەوتی ۲٠۲۳/۲/۱۳ بەسەرپەرشتی بەرێز ( پ.ی.د بۆتان مجید ئاسنگەر ) راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەئامادەبوانی بەڕێزان ( م. سالار احمد رسول ) سەرۆکی بەشی ICTE وە بەڕێز ( م . کۆڤان عمر ) بەرپرسی پرۆگرامەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی بەشداربونیان بەخشیە ژمارەیەک لە قوتابیانی بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن کە خولی IREX بەسەرکەوتوویی تەواو کرد