Author Archives: sarmand hameed

پرۆژەیەکی قوتابیانی زانکۆمان لە پێشانگای داهێنانەکان پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت

لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و بە سەرپەرشتی پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیک بە وەکالەت، پڕۆژەیەکی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن (ICTE) لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیک توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت لە پێشانگای داهێنانەکان کە سەدان پڕۆژەی کۆلێژ و پەیمانگاکان کە لە سەرتاسەری کوردستان و ژمارەیەک لە زانکۆکانی عێراق تێیدا بەشداربوون.

پێشانگا و پێشبرکێیەکە لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی نۆلج ئەنجامدرا، پرۆژەکەی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن (ICTE) لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیک لەژێر ناونیشانى (Earthquake Alarm) کە چوار قوتابی بە ناوەکانی ( عبداللە حسێن سعید، نزمی عادل سمایل، محمد نعمت شکری و محمد فيصل کاکە رەش) بە سەرپەرشتی د.سیڤان حسێن عەلی ئەنجامیان دابوو.

بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ وۆرک شۆپێکی زانستی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و میوانان ، وۆرک شۆپێکی زانستی لەژێر ناونیشانی ( Bridging the Gap between Physiotherpy Curricula and Job opportunity) بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا، پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی وۆرکشۆپی پێشکەش کرد و تیایدا تیشکی خستە سەر بەشی چارەسەری سرووشتی و گرنگی لە پایەکانی ژیانی مرۆڤ.

 پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا  لە وتەیەکدا بەناوی خۆی و سەروکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستخۆشی لە راگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکان.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە کۆلێژ و پەیمانگای سەربە زانکۆمان بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی زانستی و دەستپێخەرن بۆ هەر کار و چالاکییەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات.

لەبارەی گرنگی وۆرکشۆپەکە، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بابەتە زۆر گرنگە و دەچێتە چوارچێوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن، چۆن ئێمە بۆشایەکمان هەبێت لە پڕۆگرامی خوێندن کە قوتابیان لە ماوەی چوار ساڵی خوێندندا شەونوخوونی دەکەن و کەسوکاریان دڵخۆشن بەبوونیان، ئایا ئێمە لەو ئاستەداین کە بتواتین کادرێک بەپێی خواستی ئەوان و پێویستی بازاڕی کار ئامادە دەکەین بەم پڕۆگرامی خوێندنە.

راشیگەیاند کە دەرئەنجامی ئەم وۆرکشۆپە وەڵامی ئەو پرسیارانە و ئەوەش دەداتەوە کە ئایا دەرچووانمان لە ئاست ئەو هەموو خزمەتەن کە حکوومەت بۆ دابینکردنی پێداویستی تاقیگە و بابەتەکانی دیکەدا خەرجی دەکات.

پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد ئاشکرای کرد کە وەک زانکۆ ماوەیەکە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن کە چۆن بتوانن پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێویستی بازاڕی کار بگونجێنن و لە بەشێک لە کۆلێژ و پەیمانگاکانمان هەنگاوی کرداری لەمبارەیەوە دەستپێکراوە.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی جەختی لەوە کردەوە کە گونجاندنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ پێویستی بازاڕی کار کارێکە هەنگاوی کردار و ماندووبوونی پێویستە و بۆ ئەمەش هەموومان پێکەوە کاری لەسەر دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە هەماهەنگی لەنێوان دەرچووان و قوتابیان هەبێت تاوەکو ئەوە بزانرێت کە دەرچووەکان تا چەند توانیویانە لە دوای دەرچوونیان و دەستکەوتنی هەلی کار سوودیان لە پڕۆگرامەکانی خوێندن بینیووە، هەروەها ئەکادیمست و نەخۆشخانەکان، کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتیش لەم پڕۆسەیەدا رۆڵی خۆیان دەبینن

دواتر د.مهدی خالد قادر سەرۆکی بەشی چارەسەری سرووشتی لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ناوەرۆکی وۆرکشۆپەکەی شیکردەوە و ناوەرۆکی بابەت لەنێوان مامۆستایان و قوتابیان بەشێوەی گرووپ گفتوگۆی زانستی لەبارەیەوە کرا.

لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون دابەشکرا.

 

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی کرایەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن هەردوو بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی و پەیمانگای تەکنیکی لە ڕێوڕەسمێکدا یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی کرایەوە.

له‌ ڕێوڕەسمەکەدا کە ئازاد حەمەئەمین نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، بەرپرسانی حزبی و سەرۆک بەش، مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان ئامادەی بوون، تیایدا چەند چالاکییەک ئەنجام درا.

دواتر پ.ی.د.سەرسام خلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی بەناوی هەردووبەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری و پەیمانگای تەکنیکی کارگێری لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئەم یادەی بە گرنگ وەسف کرد.

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی زانکۆ هەمیشە بەپەرۆشە بۆ یادکردنەوەی بۆنە و یادە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

پاشان پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتارێکدا خۆشحاڵی خۆی و زانکۆی نیشاندا کە وەک زانکۆ یاد و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەتایبەتی زیندوو کردنەوەی کولتوور و زمان و میراتی کوردی بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین.

 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زانکۆ ڕۆڵی سەرەکی ببینێت لە یادکردنەوەی یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لەبەر ئەوەی ئەم یادە بەشێکە لە ناساندنی ناسنامەی نەتەوەییمان.

سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژنامەگەری کوردی بەچەندین قۆناغی دژوار تێپەڕیوە بەڵام لە هەمووی گرنگتر دوای دروستبوونی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەگەری کوردی هەنگاوی زۆر باش چووە پێش بەهۆی گرنگی پێدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم بوارە، لەهەموو ئەوانەش گرنگتر کردنەوەی بەشی ڕاگەیاندن بوو لەم زانکۆیە، کە چەندین دەرچووی ئەم بەشە لە جومگەکانی حکوومەت و میدیاکانی کوردستان وەکو ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەبینرێن.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە رێکخەرانی ئەو یادە کردەوە و ئومێدی خواست هەمیشە پێشەنگ بن لە یادکردنەوەی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وەک یەکێک لە دەرچووانی بەشی تەکنیکی میدیا له‌ وته‌یه‌كدا وێرای پیرۆزكردنی ئه‌م یاده‌ پر شكۆیه‌ له‌ ئه‌كادیمیست و كه‌ناله‌كان و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان لە گێڕانەوەی ئەزموون کورتە باسێکی لەسەر سەردەمی بەشی تەکنیکی میدیای ئەوکات و ئێستا کرد کە جیاوازی زۆر لە ئامێر و تەکنییکەکان هەیە لەگەڵ سەردەمی ئێستا بەڵام لە ڕووی تیۆریەوە زۆر لە مامۆستاکانمان فێربووین ئەوان بۆ ئێمە وەک فێرگەیەک وابوون.

پارێزگاری هەولێر جه‌ختی كرده‌وه‌، رۆژنامه‌گه‌ری به‌رهه‌می ئازادیه‌ ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بەدرخانییه‌كان بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی نەتەوەیی، زیاتر ناساندنی مێژووی نەتەوەی كورد و خزمەتكردنی كولتوور و زمان و رۆشنبیری به‌گشتی په‌نایان برده‌ به‌ر ڕۆژنامەگەرییەوە، تاوه‌كو له‌وێوه‌ په‌یامی سیاسی خۆیان بگه‌ێنن و به‌رده‌وامی به‌ خه‌باتی كوردایه‌تی بده‌ن .

پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه،‌ كه‌ ئێستا فه‌زایه‌كی ئازادی فراوان له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاری میدیای ته‌رخان كراوه‌ و پرۆسه‌ی به‌یاساییكردنی كاری میدیایی رۆژ به‌رۆژ هه‌نگاوی ئه‌رێنی ده‌هاوێژێت.

لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا، پێشانگایەکی بەرهەمی فۆتۆ و کاری رۆژنامەگەری و کاری دەستی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان کرایەوە کە تیایدا چەند تابلۆیەک نمایش کران و چاپ و بڵاوکراوەکانی زانکۆمان لەوانە گۆڤاری پۆلیتەکنیک مەگەزین خرایە بەر دیدی ئامادەبووانەوە.

لە کۆتاییدا قەڵغانی رێزلێنانی زانکۆمان بەخشرایە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە مامۆستایانی خانەنشینی هەردوو بەشی تەکنیکی میدیا و چەند رۆژنامەنووس و میدیاکارێکی دەرچووی بەشەکانی تەکنیکی میدیا کە لە ئێستادا لە دامەزراوە میدیاییەکانی کوردستان کار دەکەن.

 

  

 

 

 

شاندێکی زانکۆمان بەشداریی لە کۆنفرانسی نێودەولەتی (وزەی نوێ بووەوە) دەکات

شاندێکی زانکۆمان کە پێکهاتبوو لە پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆمان بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و پ.ی.د.هێمن کاکەخان مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی بەشدارییان لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (وزەی نوێ بووەوە) کرد لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی زانکۆی تەکنیکی باکوور و هاوکاری زانکۆی پوترای مالیزی کرد.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسەکەدا، شاندی زانکۆمان سڵاو و رێزی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان گەیاندە پ.د.هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وهیوایان خواست بڕیار و دەرەنجامەکانی کۆنفرانسەکە سوود بە هەمووان بگەیەنێت.