لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی فیدڕاڵ و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی تاوتوێی پلانی وەرگرتن و چۆنییەتی کارکردنی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە زانکۆمان کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 12ی کانوونی یەکەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازیی لە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی فیدڕاڵ و ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی کرد.
لە کۆبوونەوکەدا کە د.محەمەد حسێن کەلاری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی فیدڕاڵ و شاندی ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ئامادەی بوون، باس لە پلانی وەرگرتن و چۆنییەتی کارکردنی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە زانکۆمان کرا و لەم بارەیەوە هەنگاوی پێویست نرا.