Author Archives: mohammed fathulla

بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ ڕێوڕەسمی رێزلێنان بۆ ڕاگرەکانی پێشووی کۆلێژی تەکنەلۆجی ئەنجامدرا

 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حزبی، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ رێزلێنان لە ژمارەیەک لە ڕاگرەکانی پێشووی کـۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر ڕێکخـرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی لە راگرایەتی کۆلێژی تەکنەلۆجی بۆ رێکخستنی ئەو چالاکییە، هاوکات ستایشی رۆڵ و ماندبوونی هەریەک لە بەڕێزان م.احمد عبدالجبار کانی، د.فرزەند کمال مدحت، پ.د.فـاضل نەبی، د.مدحت محمـد سلێمان، پ.د.ستـار عثمان حسن و پ.ی.د.بۆتان مجید ئاسنگەر کـرد، کە وەک ڕاگری کۆلێژ خـزمـەتی کۆلێژەکەیان کردووە و گەیاندوویانە بە ئەمڕۆ.

دواتر ڕاگرەکانی پێشووی کۆلێژی تەکنەلۆجی، سوپاسی رێکخەرانی ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد و بەکارێکی گرنگ وەسفیان کـرد.

دواتر لەلایـەن سەرۆکی زانکۆ و بەشێک لە ئامادەبووانەوە قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەشـی سەرجەم ڕاگـرەکانی پێشووی کۆلێژی تەکنەلۆجی کـرا، هیـوای تەمەن درێژی، تەندروست باشی و بەردەوامیان بۆ خواستن لە خزمەتکردنی ڕەوتی زانسـت لە کوردستان.

 

وۆرکشۆپێک بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێ شەممە، 28/1/2025، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەنتەری تۆێژینەوەی زانستی و دەزگای ‘’University Institute’’ بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی وۆرکشۆپەکە پێک هاتبوون لە “dr. Sally Bryant’’ و ‘’Mr. Rick Page’’ وۆرکشۆپەکەش لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە سەرکردایەتی و پلانی ستراتیجی، تێیدا زانکۆ ئەمریکیەکان وەک نموونە خرانەڕوو، گفتۆگۆی زۆر لەسەر ئەم بابەتە کرا.

 

سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ‘’University Institute’’ دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە، 28/1/2025، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ‘’University Institute’’ کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تێیدا ئامادەبوون، ئەندامانی شاندەکەش پێک هاتبوون لە “dr. Sally Bryant’’ و ‘’Mr. Rick Page’’

دیدارەکە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوەچوو،کە تیایدا باس لە گرینگی پەرەپێدان بە توانا زانستیەکان و بەرەوپێشچونی هەماهەنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی زانکۆکان کرا.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە یادی 76 ساڵەی رۆژی کۆماری هیندستان دەکات

لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر، شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و هەریەک لە پ.د.کەیهان زرار غەفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و د.طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و د.طارق وەیسی یاریدەدەری راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بەشدارییان کرد لە رۆژی 76 ساڵەی کۆماری هیندستان.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی یادی 76 ساڵەی رۆژی کۆماری هیندستان لە کۆنسوڵی گشتی هیندستان لە هەولێر کرد.

شیاوی باسە لە رێوڕەسمەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومی ئامادەبوون.