Author Archives: mohammed fathulla

ئاڵوگۆڕکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا


ئەمڕۆ دووشەممە 3/2/2025 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی، زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری قوتابیان و بەشەناوەخۆییەکان و بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ مەراسیمی دەستاو دەستکردنی نوێنەری مامۆستایان لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرا.


سەرۆکی زانکۆ دوای بەخێرهێنانی بەشداربووانی مەراسیم ”سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی د.ئازاد ڕەمەزان نوێنەری مامۆستایان کرد، کە لە ڕابردوودا بوێرانەو ماندوونەناسانە بەرگری لە مامۆستایانی زانکۆ کردووە، بۆیە ئێمە دەست بەرداری ئەو ماندوو نەناسانە نابین کە خزمەتی زانکۆیان کردووە “
هیوای سەرکەوتنشی بۆ د. فەرهەنگ عەوڵا خواست لە ئەرکی نوێدا کە وەک نووێنەری مامۆستایان دەستبەکاربوو.

 

سیمینارێک لەسەر رۆشنبیری دەروونی و گرنگیدان بە دەروون دروستی ئەنجامدرا

لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ، سیمینارێکی لەسەر رۆشنبیری دەروونی و گرنگیدان بە دەروون دروستی بۆ بەڕێز د.نزار گزالی رێکخست.

لە سیمینارەکەدا کە بەڕێز د.بازیان یونس، یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەی بوون، د.نزار گزاڵی بە تێروتەسەلی باسی لە شڵەژانی دەروونی و میکانیزمەکانی چارەسەری گرێ و نەخۆشییە دەروونییەکانی لەلایەن پسپۆڕانی دەروونییەوە کرد.
دواتر لەلایەن ئامادەبووانە چەند پرسیارێک ئاراستەی پێشکەشکاری سیمینارەکە کرا و بەگفتوگۆ کردنی زیاتر، بابەتە دەوڵەمەندتر کرا.

لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەش بە د.نزار گزاڵی کرا.

 

لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات زانکۆمان پانێلێک لەژێر ناونیشانی “تیرۆر، جیاوازیمان پێناکات” ڕێکدەخات

ئەمڕۆ یەک شەممە 2025/2/2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەشێک لە بەرپرسانی حزبی و  حکومی پانێلێک لە ژێر ناونیشانی “تیرۆر، جیاوازیمان پێناکات”  تایبەت بە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو.


رێوڕسمەکە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆمان ڕێکخرابوو، سەرەتای ڕێوڕسمەکەش سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای بەخێرهێنانی میوانان، ئاماژەی بەوەدا ئامانج لەم جۆرە یادکردنەوە کولاندنەوە و بەئێشهێنانەوەی کۆنە زام نیە بەڵکو دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر لەنوێ تێڕامان و پەند وەرگرتنە لەو ڕێگا سەخت و خوێناوییەی کاروانی خەبات و قوربانیدانی ئەم میللەتە پێیدا ڕۆشتووە بەم ڕۆژگارە.


بۆیە پێویستە زانکۆکان جگە لە گرینیدان بە بابەتە زانستی و مەعریفیەکان، ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە خزمەت کردنی کۆمەڵگا و پەروەردەی نیشتیمانی، هەربۆیە زانکۆ دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە ڕووە مێژوویەکەی لە زیندووکردنەوەی یادە نەتەوەییەکان.

لە کۆتای وتارەکەشیدا سەرۆکی زانکۆ وتی: ”ڕووداوی یەکی شوبات یەکێکە له هەرە رووداوه دڵ تەزين و خويناوييەکان له مێژووی نوێی هەرێمی كوردستان, پێشانيداين كه دوژمنانى گەلى كوردستان جياوازى ناكەن لە نێوان هەموو پيكهاته ئايينى و مەزهەبی ونەتەوەیی و ئايدۆلۆجی و حزبیەکان، بۆیە پيويسته يادكردنەوەی ئەم بۆنەیە بكرێتە وانەیەکی نيشتمانى و قوتابيان و لاوان و گەنجان بە رابووردوو ئاشنابن و له ئێستادا نيشتمان پارێز بن و بۆ ئايندە پلان داڕێژەربن”.


ڕۆژی یەکی شوباتی ساڵی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیدا، زیاتر لە سەد کەس شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینی زانکۆی سەڵاحەددین کرد

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان لە 396 مامۆستا و فەرمانبەری خانەنشینی زانکۆی سەڵاحەددین کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی ئامادەی بوون، هەریەک لە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی زانکۆی سەلاحەدین گوتاریان پێشکەشکرد.

دواتر لەلایەن ئامادەبوونەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر 396 مامۆستا و فەرمانبەری خانەنشینکراودا دابەشکرا.

لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ستایشی ڕۆڵ و ئەرکی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کرد کە خانەنشین بوونە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.