فێستیڤاڵی توانای قوتابیان لە زانست و کولتووری نەتەوەیی لە کەمپی دووی زانکۆ بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، فێستیڤاڵی هاوبەشی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلێژی تەکنیکی کارگێری لەژێر ناونیشانی (توانای قوتابیان لە زانست و کولتووری نەتەوەیی) لە کەمپی دووی زانکۆ بەڕێوەچوو.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی فێستیڤاڵەکە کە بەرهەمی کاری زانستی قوتابیان بوو، سەرۆکی زانکۆ و بەشداربووان دەستخۆشیان لە رێکخەران و قوتابیانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە کرد.