سیمینارێک لەسەر زیان و مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی بۆ قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی کارگێری لە کەمپی یەکی زانکۆ ئەنجامدرا

لە چوارچێوەی پلانی هاوبەشی نێوان زانکۆمان و سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ لە پارێزگای هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، سیمینارێک لەلایەن ئەندازیار ناز ڕۆستەم تاهیر، بۆ قوتابیانی  پەیمانگای تەکنیکی کارگێری لە کەمپی یەکی زانکۆ ئەنجامدرا لەژێر ناونیشانی(زیان و مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و هۆشیارکردنەوەی گەنجان لەو دیاردەیە).

راهێنەران مەترسییەکانی کۆچی نایاساییان خستەڕوو و باسیان لەو خاڵانە کرد کە دەبنە هۆی مەترسی لەسەر ژیانیان کە لە کۆچی نایاسایی دەیگرنە بەر، رێنوویان کردن لە بژاردە یاساییەکان هەڵبژێرن بۆ کۆچ.

شایانی باسە سەنتەری راوێژکاری کۆچ لە میانی ئەو هاوبەشیەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەل ICMPD لە پارێزگای هەولێر دامەزراوە بۆ خزمەتکردنی گەنج و هاوولاتییان و بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی قوتابیانی زانکۆمان لە زیان و مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکییەکان زنجیرەیەک سیمینار ئەنجام دەدەن.