رێوڕەسمی رێزلێنان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پ.ی.د عبدالخالق نادر قادر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و بەرپرسی هۆبەکان، ڕێورسمێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین بوو لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ڕێکخرا.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا پ.ی.د عبدالخالق نادر قادر ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە  لە وتەیەکدا ستایشی رۆڵی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانی خانەنشی بووی کرد لە بەرەپێشچوونی ئاستی زانستی و کارگێری کۆلێژ و هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ خواستن.

دواتر چەند مامۆستا و فەرمانبەرێک وێڕای سوپاسگوزارییان بۆ راگریەتی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بۆ رێکخستنی رێوڕەسمی رێزلێنان، هاوکات باسیان لە ئەزموونی کاری خۆیان کرد و هیوای بەرەپێشچوونی زیاتریان بۆ کۆلێژ خواست.

لە کۆتاییدا لەلایەن راگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە قەلغانی رێزلێنان پێشکەش بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین بوو کرا.