لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە ئامادەبوونی پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسول یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و پ.د.هاوژین صلیوە راگری پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە و ژمارەیەک لە بەرپرسان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، فێستیڤاڵی رۆژی پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو.
یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و میوانان بەشەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە کە بە ئامانجی نیشاندانی کولتوور و کەلپووری کوردی ئەنجامدرا و تیایدا وێڕای نیشاندانی چالاکی قوتابیانی بەشە زانستییەکانی پەیمانگە، هاوکات چەند چالاکییەک ئەنجامدرا.
هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیا کە بەرهەمەکانیان نیشاندا، هاوکات هەلی کاریان بۆ دەرچووانی پەیمانگە رەخساند.
جێی ئاماژەیە، لە چوارچێوەی گونجاندنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ بازاڕ و رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فێستیڤاڵی هاوشێوە لە گشت کۆلێژ و پەیمانگاکان ئەنجام دەدات کە تیایدا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش بە نمایش کردنی بەرهەمەکانیان بەشداریی دەکەن، هاوکات هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆمان دەڕەخسێنن.