ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ نیسانی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، د.طالب محمد شریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، نەزاكەت سالح نوێنەری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندام پەڕلەمان و چەندین کەسایەتی حکوومی بەشداریان كرد لە وۆركشۆپێکی پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر لە ژێر ناونیشانی (داهێنان و نوێگەری لە بەهێزكردنی كارامەییەكانی قوتابیان بۆ بازاڕی كار).
لە دەستپێكی وۆركشۆپەكەدا، د. طالب محمد شریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر وتارێكی پێشكەشكرد و تیایداباسی لە ڕۆلی قوتابی كرد كە چۆن بتوانن لە ژینگەی ئێستادا كاری تایبەت بەخۆیان هەبێت، دواتر هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێكی پێشكەشكرد و دواتر پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، وتار و سمینارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.
دواتر، پانێلێک بەڕێوچوو بەسەر پەرشتی و بەڕێوەبردنی م. نیهاد یاسین مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و بە بەشداری پ.ی.د مەحمود باشقالی، م. زانیار جەبار مامۆستای زانکۆ، پاشان، لەلایەن پ.ی.د. محمود باشقالی، مامۆستا لە زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارییەكان باسی لەبارەی كار و بەكارخستنی بازاڕی كار و كاریگەرییەكانی ژیری دەستكرد لەسەر داهاتوی كار لە نێوان گۆڕانكاری و نەماندا کرد ، هەروەها; م. زانیار جەبار، باڵیۆزی داهێنان و نوێگەری لە عێراق باسی لە داهێنانی پێشەنگی لەكاردا وە گۆڕینی بیرۆكەكان بۆ سود گەیاندن بە مرۆڤایەتی و ژینگە کرد
لە کۆتاییدا لەلایەن یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری پەیمانگە و بڕوانامەی بەشداربوون بە بەڕێوەبەری پانێل و پانێلیستەكان درا.
لەم چالاکییە زانستییەدا پێشانگای کاری دەستی و فێستیڤاڵی خواردن بەشێکی گرنگی چاڵاکییەکە بوون لەو فێستیڤاڵەدا کە وەک وانەیەکی مارکێتینگ بۆ قوتابیانی بەشی کارگێڕی کار کە تیایدا خواردنیان فرۆشت بە ئامادەبووان و میوانان و پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ چەند خانمێكی بەهرەمەند و خاوەنكاری دەڤەرەکە ئامادەکرابوو کە دەستڕەنگینی و بەهرەمەندیان لەو کارەیان دا دیار بوو کە لە لایەن مێوانان و مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان بەرهەمەکانیان لێ کڕدرا و بەهرەمەندان لە لایەن قوتابیان و گەنجانی دەڤەرەکە وەک کاری سەربەخۆ پێشاندران دواتر ڕێزلێنانی تایبەت بە هەموو خاوەن پیشەکان پێبەخشرا
جگە لەم چالاکییانە، قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستیاری و كارگێڕی كار لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بۆ ماوەی ٩ هەفتە بەشداریان لە خولێكی ئایرێکسی ئەمریکی كردبوو توانیان پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنن لەلایەن یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری پەیمانگە و قەلغانی ڕێزلێنانی بەشداریكردنیان پێبەخشرا.