لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، و پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدانی زانستی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی نیسانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، خولی چوارەمی پەرەپێدانی زمان و ئاخاوتنی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆمان و کۆلێژ و پەیمانگا تەکنییەکان دەستی پێکرد.
لە سەرەتای خولەکەدا پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرەی گشتی سەنتەری توێژینەوە و بەرەپێدانی زانستی لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی راهێنەران و سوپاسکردنیان بۆ وتنەوەی وانەکان بەشێوەی کرداری، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست.
خولەکە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبیت لەلایەن دەزگای University institute کە لەلایەن ڕاهێنەرانی لێهاتووی بیانی کە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەتایبەت بۆ ئەم مەبەستە هاتوون.
پێشتریش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان سێ خولی دیکەی هاوشێوەی بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ کردەوە و تیایدا بەشداربووان لە دوای تەواوکردنی خولەکان بەتەواوی فێری زمان و ئاخاوتنی ئینگلیزی کران و ئەم خولانە لە داهاتوودا بەردەوامی دەبێت.