پرۆژەیەکی قوتابیانی زانکۆمان لە پێشانگای داهێنانەکان پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت

لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و بە سەرپەرشتی پ.د.کیهان زرار غفور ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیک بە وەکالەت، پڕۆژەیەکی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن (ICTE) لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیک توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت لە پێشانگای داهێنانەکان کە سەدان پڕۆژەی کۆلێژ و پەیمانگاکان کە لە سەرتاسەری کوردستان و ژمارەیەک لە زانکۆکانی عێراق تێیدا بەشداربوون.

پێشانگا و پێشبرکێیەکە لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی نۆلج ئەنجامدرا، پرۆژەکەی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیارى تەکنەلۆجیاى زانیارى و گەیاندن (ICTE) لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئینفۆڕماتیک لەژێر ناونیشانى (Earthquake Alarm) کە چوار قوتابی بە ناوەکانی ( عبداللە حسێن سعید، نزمی عادل سمایل، محمد نعمت شکری و محمد فيصل کاکە رەش) بە سەرپەرشتی د.سیڤان حسێن عەلی ئەنجامیان دابوو.